هەژار موکریانی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-18-01:46:00 - کۆدی بابەت: 3403
هەژار موکریانی

ناوه‌ڕۆك

ژیانی هەژار موکریانی

لاپەڕەکانی ئەدەبی کوردیمان هەموو دەم پڕیان بووە لە ناوی درەوشاوەی هۆزانڤان و شاعیری وا، کە جێی شانازی پێوەکردنن، هەژاری موکریانیش یەکێکە لەو گەورە شاعیرانە، ناوی (عەبدولڕەحمانی کوڕی مەلا محەمەد)ـە، لە ساڵی ١٩٢٠ز لە شاری مەهاباد لەدایکبووە، لەبەر ئەوەی باوکی مەلا بووە بۆیە هەر زوو خراوەتە بەر خوێندن و لە سوختە خانە و مزگەوتان خوێندنی تەواو کردووە، هەرچەندە بەهیوا بووە ببێتە مەلا و جێی باپیران بگرێتەوە، بەڵام بە کۆچی باوکی ئەم هیوایەی لەدەست داوە.
هەر زوو هەوای نیشتمان پەروەری دەکەوێتە سەریو لە دامەزراندنی کۆماری کوردستان ڕۆڵی هەبووە، لە پێناوی نیشتماندا تووشی دەربەدەری و ئەشکەنجەدان و ئازارێکی زۆر بووە، ناچارکراوە لە دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە ساڵی ١٩٤٧دا ڕووبکاتە عێراق و ماوەیەکی زۆر لە بەغداد پەناهەندە بێت و بەینێکیش لە ناو کوردەکانی سوریادا ئاوارە بێت، هەژار لە خەباتی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد، ڕۆڵێکی دیاری هەبووە و لە شۆڕشی ئەیلولی ١٩٦١دا بەشداریکردووە، ئەندامی کۆڕی زانیاری کورد بووە، هەژار شاعیری دڵداری نەبوو، عاشقی کێو و دۆڵ و چیای کوردستان بوو، ئازادیخواز و پێشکەوتووخواز و ئاشتیخوازبوو، بەرهەمێکی زۆری وەرگێڕراوەتە سەر زمانی ئازەری و ڕووسی و فارسی، لە ماوەی ژیانیدا مرۆڤێکی بەرهەمدار بوو.

نموونەیەک لە شیعرەکانی

من و بولبول
بولبول ئەی یارەکەی دێرین
خونجیلانەی دندوک زێڕین
هاوفەردی زووم بۆ هەژاری هاوڕێی پێشووم لە دڵداری
وەبیرت دێ پاییزی پار؟
ڕەشپۆشی دەشت و زەردی دار؟
گژە و گڤەت لە بادی بوو؟
هەوای پێش تەرمی شادی بوو
دەیدا خشپەی گەڵا ڕێزان
خەبەری مەرگی ئازیزان
بەژن و باڵای نێرگزی مەست
لە گێرەی گزرەدا پێ پەست
سوێسنە و مێلاقەی زەرد و سوور
بوونە دەستە چیلەی تەندوور
کڵۆ بەفری درشت و ورد
چۆن سەر زەوی کفن دەکرد؟
کوندە بوومە قەلی ڕووڕەش
کەلەپووریان دەکردن بەش
من و تۆی برسی بێ پەسێو
لە کونجێ خزیو بێ بژێو
دەگریای بە بانگ و هاوار
بۆ خونچە بۆ گوڵ بۆ بەهار!


سەرچاوەکان



5420 بینین